Accessibility links

تورکیا و هەڵمەتە مەترسیدارەکانی


پەرلەمانی تورکیا چاودەخشێنێتەوە بەسەر بڕیار و پێشنیارەکەی ئاکەپە سەبارەت بە چاکسازی لە دەستوردا بۆ کەمکردنەوەی حەسانەی ئەندام پەرلەمانەکان.

ئەم هەڵمەتە بەرفراوانەی دەبینرێت کە ئەندامانی هەدەپەی بە ئامانج گرتووە، دەرئەنجام ئەمە دەبێتەهۆی ئەوەی کە ئەندامان رووبەڕووی سزا ببنەوە لەکاتی پشتیوانیکردنی تیرۆریزم.

سەرۆک وەزیران ئەحمەد داود ئۆغلۆ وتبوی کە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن پەیوەستن بەوەی کە پشتیوانی ئەو هەڵمەتی جەنگە بکەن دژی تیرۆریزم. وا چاوەڕوان دەکرێت چاکسازییەکە بە ئاسانی لەپەرلەمان تێپەڕێت، لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی پارتی کۆماری خەڵک کە پشتیوانی لێدەکەن.

مامۆستای زانستە سیاسییەکان جەنگیز ئاکتار لە زانکۆی سولەیمان شا لە ئەستەنبوڵ دەڵێت زۆر بە ئاشکرا چاوەڕوان دەکرا کە سەرکردە سەرەکییەکانی پارتە کوردییەکە کە هەروەک ئەوەی دادگاییبکرێن و بەندبکرێن، هۆشداری ئەوە دەدات کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی دوورمەودای نەشیاوی لێدەکەوێتەوە.

"ئەوانەی بەردەوامن و بانگەشە بۆ ئاشتی دەکەن، ئەوانەی بەردەوامن و بانگەشە بۆ پەیوەستبوون دەکەن، هاوکات جارێکی دیکە دەبنەوە بە پەراوێز و پەراوێزخراو لە سیاسەتی تورکیادا؛ ئەمە دەرئەنجامەکە دەبێت. ئەگەر هاوکات ئەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە کە ماونەتەوە پەرلەمان جێبێڵن، کەواتە دەبێتە هۆی گەورەترین قەیران".

سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان هەڵمەتی زۆر دەکات بۆ دادگاییکردنی ئەو نوێنەرانەی کە هاودەنگی کوردەکانن. سەبارەت بە کوردەکانی باشوری رۆژهەڵاتیش لەکاتێکدا لایەنگیری جیاواز نییە لەگەڵ سەرهەڵداوانی (پ ک ک) دا کە کە بە زۆری هێزی سەربازی تورکیا لە شەڕدا لەگەڵیاندا.

بەشێکی گەورەی زوربەی شارەکان لەناوچەکەدا وێرانکراون یان خاپورکراون کە چاودێران لەو بارەیەوە دەڵێن زوربەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە راگوێزراون.

ئەم پڕۆسێسە لەگەڵ دادگاییکردنی نوێنەرەکان خێراتر دەکرێت، کادر گورسێڵ ستوننوسی ماڵپەری ئەل مۆنیتەر شارەزا لەپرسی کورددا هۆشداریی دەدات و دەڵێت جوڵەیەک لەلایەن (پ ک ک) وە لەم سەروەختەدا دێتە ئاراوە کە هەرگیز جێی چاوەڕوانی نەبووە لەلایەن (پ ک ک) وە لەماوەی ئەم 30 ساڵەی ململانێیدا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا.

"هەتا ئەوکاتەی تورکیا لەگەڵ کارئەکتەرەکانی ناوچەکەدا لە ناکۆکیدا بێت، ئەمە بۆخۆی بارودۆخێکی گونجاو بۆ (پ ک ک) دەگونجێنێت بۆئەوەی پشتیوانی دەرەکی دەستگیر بێت. هەروەها (پ ک ک) ستراتیژێکی قوڵی بێوێنەی هەیە لەناوچەکەدا کە پەلیکێشاوە بەرەو عێراق و ئێران و سوریا. هاوکات لە ئەستەنبوڵیش 1.5 ملیۆن نیو کورد دەژین لەوێ و هەروەها کورد بە تەواوی تورکیادا بڵاوبونەتەوە، کەواتە ئەمە بارودۆخێکی گەشەسەندووە".

لەساڵی 1994 داچوار نوێنەری کورد بە توهمەتی تیرۆر بەندکران، شارەزایان دەڵێن ئەو بەندکردنە بوو بەهۆی بەرپاکردنی شەپۆلێک بۆ پشتیوانی لە (پ ک ک) و خەباتی چەکداری دەستپێکرد. هەروەها بەندکردنیان وایکرد زیاتر تورکیای لە ئاستی نێودەوڵتدا گۆشەگیر کرد.

ئەم هەڵمەتانەی دوایی بۆ دەستگیرکردنی لایەنگرانی نوێنەرانی کورد بووبەهۆی ئەوەی کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و پەرلەمانی ئەوروپیش پێکڕا لەم هەفتەیدا گوزارشتیان لەنیگەرانی خۆیان کرد لەبارەی رەوشی بەرەوخراپچوونی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیادا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:44 0:00


XS
SM
MD
LG