به مه‌به‌ستی ڕابه‌رایه‌تیکردنی له‌شکری تورکیا، حکومه‌تی ئه‌و وڵاته 4 جه‌نه‌راڵی نوێی بۆ سه‌رکردایه‌تی هێزه چه‌کداره‌کان ده‌ستنیشانکردوه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی که فه‌رمانده باڵاکانی له‌شکر له هه‌فته‌ی رابردوودا ده‌ستیان له کار کێشایه‌وه. ده‌ست له کارکێشنه‌وه‌کانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره پایه به‌رزانه‌ی له‌شکری تورکی وه‌ک پیشاندانی ناره‌زایی بوو له دژی ده‌ستگیرکردنی ئه‌فسه‌رانی هاوکاریان ئه‌وانه‌ی به پیلانی ئه‌نجامدانی کوده‌تا تۆمه‌تبارکران.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه عه‌بدوڵا گولی سه‌رۆکی تورکیا دانانی سه‌رۆکێکی ستونه هاوبه‌شه‌کان و هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی نوێی بۆ ڕابه‌رایه‌تیکردنی هێزه‌کانی ده‌ریایی و سوپا‌و هه‌روه‌ها هێزی ئاسمانی تورکیای په‌سه‌ند کرد.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ، جه‌نه‌رال" نه‌جده‌ت ئۆزال" سه‌رۆکی پێشووی هێزی پۆلیسی له‌شکری بۆ پۆستی سه‌رۆکی ستونه له‌شکریـیه‌کان ده‌ستنیشانکرا ، و ده‌بێته جێگره‌وه‌ی جه‌نه‌راڵ" ئیشک کۆشنێر".
وته‌بێژێكی سه‌رۆکایه‌تی تورکی ده‌ڵێت؛ پێشبینی ده‌کرێت به‌ربژاره نوێـیه‌کان بۆ پۆسته‌کانی ئاماژه پێدراو به ئاسانی له کابینه‌ی حکومه‌تی تورکیـیه‌وه په‌سه‌ندبکرێن.
پتر له 200 ئه‌فسه‌ری تورکی تۆمه‌تبارکراون به په‌یوه‌ندیان به گوایه پیلانه‌کانی دژ به حکومه‌تی هه‌یه ئه‌وه‌ی ساڵی 2003 وه زۆربه‌یان ئێستاکه له به‌ندیخانه‌دان.
بۆ چه‌ندان ساڵه گرژی له نیوان له‌شکری تورکیای سیکیولار و له نێوان حکومه‌تی وڵات ئه‌وه‌ی ره‌گی ئیسلامی هه‌یه روو له هه‌ڵچون ده‌کات. له‌شکری وڵات له ساڵانی شه‌سته‌کانه‌وه چوار حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی له ده‌سه‌ڵات لاداوه.