Accessibility links

ڕۆژنامەوانێـکی ئەمەریکایی دەڵێت لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک بەرەو ئەمەریکا گەڕانویانەتەوە

  • VOA News

ڕۆژنامەوانێـکی ئەمەریکایی کە شوێنی کارەکەی لە تورکیایە، دەڵێت لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئستەنبوڵ ڕێگەیان پـێنەداوە بچێتە ناو تورکیا و سواری فڕۆکەیەکیان کردووە کە بەرەو شاری شیکاگۆی ئەمەریکا گەڕاوەتەوە.

دەیڤد لێپـسکا کە بابەتی نووسیوە لە بارەی پەیوەندیـیەکانی دەرەوە و کاری بۆ کەناڵی ئەلجەزیرە ئەمەریکا کردبوو، ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوت کاربەدەسـتان لە فڕۆکەخانەکە پـێـیان نەگوتووە لەسەر چی ڕێگەی پـێنادەن بچێتە ناو وڵاتەکەوە. پاشان بۆ ماوەی چەند کاژمێرێک لە فڕۆکەخانەکە هێشتوویانەتەوە هەتا سورای فڕۆکەکەیان کردووە بەرەو شیکاگۆ.

دەیڤد لە ئنستگرامەکەی خۆی نووسیویەتی " تورکیا ئەمە دوایـین شت نابێت لە تۆی ببینم."

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لەم بارەیەوە ڕانەگەیەندراوە لە لایەن هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا.

جێی ئاماژەیە چەندان ڕۆژنامەوانی دیکەی بیانی دووچاری حاڵەتی لەو شێوەیە بوونەتەوە کاتێـک ویستویانە سەردانی تورکیا بکەن.

XS
SM
MD
LG