کاربه‌ده‌سـتان له تورکیا ده‌ڵێن له ئه‌نجامی ڕۆچوونی زه‌وی له به‌شی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که 12 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئاناتۆلیای تورکیا ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و ڕۆچوونی زه‌ویـیه له ئاکامی ئه‌و بارانه زۆره بووه که ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گرتبۆوه و پاشـان بووه مایه‌ی داڕمانی چه‌ند خانوویه‌ک له شـارۆچکه‌ی گوندۆغدووی هه‌رێمی ڕیزه.
ئاژانسی ئاناتۆلیا له زاری کاربه‌ده‌سـتانی تورکه‌وه ڕۆژی هه‌ینی بڵاویکرده‌وه که‌وا به لایه‌نی که‌م 6 که‌سی دیکه برینداربوون و 2 که‌سی دیکه‌ش بێ‌سه‌روشوێنن.
به‌پێی هه‌واڵه‌کان سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به نیازه سه‌ردانی ناوچه‌که بکات.