Accessibility links

وەزیری کاری تورکیا: زیاتر لە 10 هەزار فەرمانبەر بە گومانی پەیوەندی بە پەکەکەوە لە کارەکانیان لابراون

  • VOA News

وەزیری کاری تورکیا دەڵێت زیاتر لە 10500 فەرمانبەری حکومیـیان لە کارەکانیان لابردووە بە گومانی ئەوەی پەیوەندیـیان هەیە بە پارتی کرێکارانی کوردسـتانەوە.

محەمەد موئەزن‌ئۆغڵو ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە چاوپێـکەوتنێـکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی CNN Turk ئەمەی ڕاگەیاند.

پـێشتر دەسەڵاتدارانی تورکیا سەدان مامۆستایان لە کارەکانیان دەرکرد لەسەر هەمان گومانی پەیوەندی بە پەکەکەوە.

لەوەتای هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوت، زیاتر لە 125 هەزار فەرمانبەری حکومی لە تورکیا لە کارەکانیان دەرکراون و 35 هەزار کەسیش خراونەتە زیندانەوە.

XS
SM
MD
LG