Accessibility links

تورکیا هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد دەسـتگیردەکەن

  • VOA News

دەسەڵاتدارانی تورکیا هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەدەیان دەستگیرکردووە و دەڵێن بۆ لێکۆڵینەوەیە لە بارەی تێرۆرزمەوە.

شەوی سێشەممە هێزەکانی ئاسایشی تورکیا گوڵتان کشاناکیان لە فڕۆکەخانەی شاری ئامەد دەسـتگیرکرد پاش ئەوەی لە ئەنکەرە گەڕابووەوە و هاوکات فورات ئانلیـیان لە ماڵەکەی دەسـتگیرکرد.

هەروەها هێزەکانی حکومەت دابوویان بەسەر ماڵی هەردووکیان و دەسـتیانگرت بەسەر کۆمپـیوتەر و کتێب و نووسراوەکانیان. دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەم دوو کاربەدەسـتە کوردەیان تاوانبارکردووە بە پشـتیوانیکردن لە پارتی کرێکارانی کوردسـتان.

لە لایەکی دیکە هێزەکانی پـۆلیس چواردەوری بینای شارەوانیـیان دا و ڕێگەیان بە کەس نەدا بچێتە نێو بیناکەوە، بەڵام ژمارەیەک لە خەڵکی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە نزیک بینای شارەوانی گردبوونەوە.

مانگی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی تورکیا 24 سەرۆک شارەوانی هەڵبژێردراویان لە پـۆستەکانیان لادا بە گومانی پەیوەندی بە پەکەکەوە و لە شوێنیان کاربەدەستانی نزیک لە پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتداریان دامەزراند.

XS
SM
MD
LG