Accessibility links

دادگایەکی تورکیا ڕۆژنامەیەکی نزیک لە کورد دادەخات و کارمەندەکانی دەسـتگیردەکات

  • VOA News

دادگایەکی تورکیا بڕیاری قەدەغەکردنی ڕۆژنامەیەکی نزیک لە کوردی دا بە تاوانی پـڕۆپاگەندە بۆ پارتی کرێکارانی کوردسـتان.

دادگای ئستەنبوڵ دوێنێ سێشەممە فەرمانی کرد ڕۆژنامەی ئوزگور گوندەم دابخرێت، وە هەر لەگەڵ دەرچوونی فەرمانەکە هێزەکانی پـۆلیس هەڵیان کوتایە سەر بارەگای ڕۆژنامەکە کە دەکەوێتە ناوچەی بەی‌ئۆغڵوی ئستەنبوڵ و 23 کارمەندیان دەسـتگیرکرد، لەوانە زانا کایا سەرنووسەری ڕۆژنامەکە.

بەپـێی گەواهیدەران هەروەها پـۆلیس ژمارەیەک ڕۆژنامەوانی دیکەی دەسـتگیرکردووە کە لەوێ ڕووماڵی ڕووداوەکەیان دەکرد.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە مانگی سێ ئۆفیسی سەرۆک وەزیری تورکیا ناسنامەی ڕۆژنامەوانی لە کارمەندانی ئەم ڕۆژنامەیە سەندەوە کە لە سـاڵی 1992 وە دەسـتبەکاربووە.

لەم دوایـیانەش ئێرۆڵ ئۆندەرئۆغڵو نوێنەری ڕێـکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێ سنوور لە تورکیا دەسـتگیرکرا بە تاوانی هاوسۆزی لەگەڵ ڕۆژنامەی ئوزگور گوندەم، بەڵام دواتر ئازادکرا.

لەوەتای هەوڵی کودەتاکە شکستی هێناوە 70 ڕۆژنامەوان لە تورکیا دەسـتگیرکراون.

XS
SM
MD
LG