گەروە بەرپـرسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای لە تورکیا کرد لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکەی 20 ی مانگی یەکی شاری جزیرە بکات، ئەوەی هێزەکانی حکومەت تەقەیان لە کۆمەڵێـک خەڵکی سیڤیل کرد و لە ئاکامدا 10 کەس برینداربوون.
زەید ڕەعەد ئەلحوسەین سەرۆکی بەشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە ئەم داوایەی لە حکومەتی تورکیا کرد و گوتی " داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکەم ڕێز لە مافە سەرەتایـیەکانی خەڵکی سیڤیل بگرن و دەسـتبەجێ لێـکۆڵینەوە لەو تەقەکردنەی شاری جزیرە بکەن کە لە کەسانی سیڤیل کران."
ئاماژەی بۆ ئەو ڤیدیۆیەی ڕووداوەکە کرد کە چۆن تووشی شۆکی کردووە، ڤیدیۆکە نیشانی دەدات ژن و پـیاو بە ئاڵای سـپـیـیەوە پاڵ بە عەرەبانەیەک دەنێن کە پـێدەچێت تەرمی لەسەربووبێت و لە جادەیەک دەپەڕێنەوە، هاوکات زرێپـۆشێـکی لەشکریش دەیانبینێت.
پاشان مەترسی خۆی دەربڕی لەوەی کامێرمان ڕەفیق تەکین دەسـتگیربکرێت، ئەوەی ڤیدیۆی ڕووداوەکەی گرتبوو، گوتی " گرتنی وێنەی کارێکی دڕندانە تاوان نیـیە، بەڵام تەقەکردن لە خەڵکی سیڤیل بەبێ هیچ گومانێـک تاوانە."
هەروەها باسی لەوەش کرد کاربەدەسـتانی تورکیا پـێـیان گوتووە لە نێوان 20 ی مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو هەتا 28 ی مانگی دوازدە 205 پـۆلیس و جەندرمە و سەرباز کوژراون.
بۆ ئاگاداری ڤیدیۆی ڕووداوەکە دیمەنی ناخۆشی تێدایە