Accessibility links

هێرشێـکی گەورە دەکرێتە سەر بنکەیەکی پـۆلیس لە ناوچەیەکی ئامەد و کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە


بەپـێی بەیانـنامەیەکی ئۆفیسی پارێزگای ئامەد پارتی کرێکارانی کوردسـتان شەوی چوارشەممە هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی پـۆلیس لە ناوچەی چناری ئامەد و لە ئاکامدا 5 کەس کوژراون و 39 کەسی دیکە برینداربوون.

هێرشەکە 11:30 ی شەو بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو دەسـتیپـێـکرد و پاشان بە چەکی سوک و مامناوەندی لە چەند لایەکەوە هێرشکراوەتەوە سەر بنکەکە و لە ئەنجامدا زیانێـکی زۆر بەر بنکەکە کەوت و بەشێـکی زۆری بە تەواوی وێرانبوو.

هەروەها لە خێزانی پـۆلیسەکانیش کە لە نزیک بنکەکە نیشتەجێن 2 کەس کوژران و 6 پـۆلیس و 8 کەس لە کەسوکاری پـۆلیسەکان برینداربوون. لە نزیک بنکەکەش خانویەک وێرانبوو و لەوێش 3 کەس گیانیان لەدەسـتدا و 5 کەسیش برینداربوون. لە چەند ماڵێـکی دیکەش بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکە 20 کەسی دیکە برینداربوون.

جێی ئاماژەیە ماوەی سێ مانگە هێزەکانی تورکیا هێرشی گەورە دەکەنە سەر ناوچە کوردیـیەکان، دەڵێن شەڕی پەکەکە دەکەن، بەڵام لەو نێوەدا بە دەیان خەڵکی سیڤیل کوژران و بۆ چەندان ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ بەسەر ئەو ناوچانە سەپێنرا بە شێوەیەک خەڵکی نەیاندەتوانی بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەکان بەرن یان مردووەکانیان بە خاک بسپێرن.

سەبارەت بەم هێرشانەی شەوی چوارشەممە خەجیجان فارقین پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئامەد ڕاپـۆرتی ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:44 0:00

XS
SM
MD
LG