Accessibility links

ڕاپـۆرتێـک سەبارەت بە کوشتنی سێ کچی سیاسی و چالاکوانی کورد لە سلۆپی


هێزە تایبەتەکانی تورکیا لە شاری سلۆپی چەندان کەسیان کوشتووە، لەوانە سیانیان سێ کچی گەنجی سیاسی و چالاکوانی کوردن، ئەوانیش پاکیزە نایر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل لە سلۆپی و فاتمە ئویار ئەندامی کۆنگرەی ژنانی ئازاد و سێڤێ دەمیر ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەرێمە دیموکراتیـیەکان (DBP).

لەیلا بیلەک ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر لیستی هەدەپە دەڵێت تەلەفۆنیان کردووە بۆ ئۆفیسی دەبەپە کەوا بریندارن و ئەمبوڵانسیان بۆ ڕەوانەبکەن، بەڵام کاتێـک کە خۆی دەچێتە نەخۆشخانە لە بەشی پـزیشکی دادوەری دەبینێت سەری سێڤێ بە تەواوی شێوێنراوە، دەشڵێت ئەمە نیشانەی ئەوەیە بە برینداری کوشتوویانن.

خەجیجان فارقین پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئامەد ڕاپۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:03 0:00

XS
SM
MD
LG