Accessibility links

دوو خۆپـیشاندەری کورد لە ئامەد دەکوژرێن

  • خه‌جیجان فارقین

بەهۆی پـێکدادانی نێوان خۆپـیشـاندەران و هێزەکانی حکومەتی تورکیا لە شاری ئامەد 2 خۆپـیشاندەر گیانیان لە دەسـتدا.

ئاژانسی فڕانس پـرێس دەڵێت هەردوو خۆپـیشاندەرەکە 2 گوڕی گەنج بوون کە یەکێـکیان تەمەنی 21 سـاڵ بووە و ئەوی دیکەیان 25 سـاڵ.

جێی ئاماژەیە لە 2 ی مانگی دوازدەوە هێزەکانی حکومەتی تورکیا قەدەغەی هاتوچۆیان بەسەر ناوچەی سووری ئامەد سەپاندووە و تەنها لە 11 ی مانگ بۆ ماوەی 12 کاژمێر قەدەغەکردنەکەیان لابرد.

فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پەرلەمانتار کاموران یوکسەک لە ڕاگەیاندنێـکدا داوایان کرد ڕێپـێوانێـک بەرەو ناوچەی سوور سـازبکرێت بە مەبەستی شکاندنی قەدەغەکردنەکە، بەڵام فەرمانڕەوای ئامەد هەڕەشەی کردووە هەر کەسێـک بەشداری لەو ڕێپـێوانەدا بکات دەسـتگیردەکرێت.

بەڵام بە سەدان کەس لە هەر چوار لای شارەکەوە بەرەو سوور کەوتنە ڕێ و پـۆلیس ژمارەیەکی لێ دەسـتگیرکردوون.

خەجیجان فارقین پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئامەدەوە ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە و هەروەها ڕۆبین ڕەشوان وتووێژی لەگەڵ پەرلەمانتاری هەدەپە جاگلار دێمرێل کردووە.

XS
SM
MD
LG