Accessibility links

سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت لە دروسـتکردنی بەنداو لە ناوچە کوردیـیەکان بەردەوام دەبن

  • VOA News

سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت حکومەتەکەی بەردەوام دەبێت لە کارەکانی بۆ دروسـتکردنی بەنداو و ڕاکێشانی چادە و بان لە ناوچە کوردیـیەکانی وڵاتەکەی.

ئەحمەد داوود ئۆغڵو ڕۆژی دووشەممە گوتی ئەوان مل کەچ ناکەن بۆ هەڕەشەکانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان، وە حکومەتەکەی لەو پـرۆژانە بەردەوام دەبێت.

پاشان پەکەکەی تاوانبارکرد بە پاشگەزبوونەوە لەو بەڵێنەی دابووی بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە تورکیا.

جێی ئاماژەیە پـێشتر کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیاندنێـکدا هۆشـداری بە حکومەتی تورکیا دا کە پـرۆژەکانی دروسـتکردنی بەنداو لە ناوچە کوردیـیەکان ڕابگرێت، چونکە بە ئامانجی هەڵکەنینی کورد لەسەر خاکەکەی دەکرێن، بۆیە ئەگەر ئەو پـرۆژانە ڕانەگیرێن، ئەوا دەبنە ئامانجی هێزەکانی.

XS
SM
MD
LG