وەزارەتی پەروەردەی تورکیا 11 هەزار و 500 مامۆستا و فەرمانبەری خۆی لە کار لایبردوون و دەڵێت پـشـتیوانیان لە پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە.
بەپـێی میدیاکانی حکومەتی تورکیا پـێشبینی دەکرێت ژمارەیان بگاتە 14 هەزار و ئەم کارە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان ئەنجام دەدرێت.
پـێشـتر عەلی بن یەڵدرم سەرۆک وەزیری تورکیا گوتبوی وەزارەتی پەروەردە لێبووەتەوە لە دەسـتنیشانکردنی 14 هەزار مامۆستا کە پەیوەندیـیان بە پەکەکەوە هەیە و بە ئاشکرا لە پـۆلەکاندا پـرۆپاگەندەیان بۆ دەکەن، بۆیە بڕیاریان داوە لە کارەکانیان لایانبدەن.