Accessibility links

تورکیا ناوچەکانی قەندیل بۆردومان دەکات


لەشکری تورکیا دەڵێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 11 فڕۆکەی جەنگی وڵاتەکەی 18 شوێنی پارتی کرێکارانی کوردسـتانیان لە بناری قەندیل بۆردومانکردووە و زیانیان بە بنکە و عەمبارەکانی چەکەکانیان گەیاندووە.

ئاژانسی فورات نیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردسـتان ئەویش هێرشی فڕۆکەکانی تورکیای پشتڕاستکردەوە، و ڕایگەیاند لە نێوان کاژمێر 3 بۆ 5 ی بەرەبەیان کرابوون، بەڵام گوتی زیانی بە خەڵکی سیڤیل گەیاندووە و چەندان ماڵ وێرانبوون و هێڵی کارەبای سەرەکی چەند گوندێکی ناوچەکەش بڕاون و هەروەها ژمارەیەک دار و درەختی ناوچەکەش زیانیان پـێگەیشتووە و سووتاون.

هەرچەند دەسە‌ڵاتدارانی تورکیا بە فەرمی هێشتا ڕایانەگەیاندووە پەکەکە لە پشت هێرشەکەی شەوی یەکشەممەی ئەنکەرە بێت، ئەوەی بووە هۆی کوژرانی 37 کەس، بەڵام کاربەدەسـتان لە لێدوانەکانیاندا ئاماژە بۆ پەکەکە دەکەن.

پەکەکەش هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچی لە بارەی تەقینەوەکەی ئەنکەرە ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG