ئاژانسێـکی هه‌واڵی لایه‌نگری کورد ده‌ڵێت گرووپێـکی میلتانی کوردی به‌رپـرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی ئانکه‌ره ڕاگه‌یاند که بووه مایه‌ی کوژرانی 3 که‌س و برینداربوونی به لای که‌م 15 که‌سی دیکه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئیمه‌یڵێـکدا بۆ ئاژانسی ناسراو به فورات، گرووپی هه‌ڵۆکانی ئازادی کوردستان به‌رپـرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئانکه‌ره ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی زیاتریش ده‌کات.
هه‌ڵۆکانی ئازادی کوردستان که به TAK ناسراوه، کۆمه‌ڵێـکه وه‌ک ده‌گوترێت له پارتی کرێکارانی کوردسـتان جودابووه‌ته‌وه.