تورکیا ده‌سـتیکردووه به کرده‌وه‌یه‌کی له‌شـکری له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد له باکوری عێراق، ئه‌مه‌ش چه‌ند کاتژمێرێـک پاش ئه‌وه‌ی میلیتانه‌کان له چه‌ند هێرشێـکدا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا له نزیک سنووری عێراق 24 سه‌ربازیان کوشت و 18 ی دیکه‌یان بریندارکرد. پـێشـتر هه‌واڵه‌کان باسیان له کوژرانی 26 سه‌ربازی تورک ده‌کرد.
دوابه‌دوای کوشنده‌ترین هێرش که له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا کرا تورکیا ئه‌م کرده‌وه له‌شـکریه‌ی ده‌سـتپـێـکرد که بۆردومانی هێزی ئاسمانی و ڕه‌وانه‌کردنی هێزه‌کان به هه‌لیـکۆپـته‌ر له‌خۆده‌گرێت. سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت ئه‌مه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی ده‌م‌وده‌سته له چوارچێوه‌ی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییدا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) ڕۆژی چوارشه‌ممه له هه‌ردوو ناوچه‌ی چه‌ڵێ و گه‌ڤه‌ر‌ی پارێزگای هه‌کاری (جۆله‌مێرگ) ته‌قه‌یان له چه‌ند ڕه‌بایه و سه‌ربازگه‌یه‌ک کردووه. سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول به په‌یامنێرانی گوت تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه مه‌زن ده‌بن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی په‌که‌که په‌ره‌ی به هێرشه‌کانی خۆی له دژی ئامانجه‌کانی تورکیا داوه. هێزه‌کانی تورکیاش لای خۆیانه‌وه ژماره‌ی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانیان بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی بڕواده‌که‌ن بنکه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان بێت له باکوری عێراق زیادکردووه.
له مانگی هه‌شت له‌شـکری تورکیا گوتی به تۆپـباران و هێرشی ئاسـمانی بۆ ئه‌ودیو سنوور 160 سه‌رهه‌ڵـداوی کوشتووه.
له‌وه‌تای سـاڵی 1984 وه سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد ده‌سـتیان به شه‌ڕی چه‌کداری کردووه له پـێناو به‌ده‌سـهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ زۆرینه‌ی کوردی ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا. له نێو ئه‌و شه‌ڕه‌دا زیاتر له 40 هه‌زار که‌س کوژراون.
په‌که‌که له لایه‌ن تورکیا و ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا به ڕێـکخراوێـکی تێرۆریستی داده‌نرێت.
له‌و باره‌یه‌وه خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی ناردووه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:16 خوله‌كه.