فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا بوردومانی ئه‌و ناوچانه‌یان له ناو باکوری عێراق کردووه که گومان ده‌کرێت شـوێنی سه‌رهه‌ڵـداوانی کوردی لێبێت.
ئه‌م هێرشه ئاسـمانیـیانه‌ی تورکیا پاش ئه‌وه کران که پـێـکدادانێـکی خوێناوی له نێوان سه‌ربازه‌کانی له‌شـکری تورکیا و چه‌کداره‌کانی په‌که‌که له نزیک سـنووری عێراق ڕوویدا و بووه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 20 که‌س.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری تورکیا ده‌ڵێن شه‌ڕه‌که به‌ره به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ده‌سـتیپـێـکرد کاتێـک چه‌کداره‌کانی په‌که‌که هێرشـیان کرده سه‌ر خاڵێـکی سه‌ربازی له نزیـک شـارۆچکه‌ی شه‌مزینانی سه‌ر سـنووری عێراق.
له‌شـکری تورکی ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م 8 سه‌رباز و 12 چه‌کداری په‌که‌که له‌و شه‌ڕه‌دا کوژراون.
هه‌روه‌ها له‌شـکری تورکیا ده‌ڵێت مینێـکیش ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 2 سه‌ربازی دیکه که له ئۆپه‌راسیۆنێـکدا بوون بۆ ده‌سـتگیرکردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد له ناوچه‌که.
کاربه‌ده‌سـتانی تورک ده‌ڵێن هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانیان بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی په‌که‌که له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشـه‌دا بووه. سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت شه‌ڕی دژی په‌که‌که به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌م ڕێـکخراوه تێرۆریسـتیـیه له‌ناوده‌برێت.