زیاتر له 150 کورد له تورکیا دادگایی ده‌کرێن به گۆمانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به کۆمه‌ڵێـکی سه‌رهه‌ڵـداوی نایاسایی‌یه‌وه هه‌یه.
ڕۆژی دووشه‌ممه دادگایه‌ک له شـاری دیاربه‌کر ده‌سـتیکرد به گوێگرتن له که‌یسه‌کان.
دادوه‌ری گشتی تورکی ئه‌و کوردانه تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به باڵی سیاسی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه هه‌یه.
سـکاڵاکه‌ی خراوه‌ته به‌رده‌م دادگا بریتیـیه له 7500 لاپه‌ڕه و تیایدا داوای زیندانی بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌کات و له هه‌ندێکیدا ده‌گاته زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
هه‌ندێ گرووپی کوردی دادگایی‌کردنه‌که به کارێـکی سیاسی ناوزه‌د ده‌که‌ن و ده‌ڵێن تورکیا ئه‌مه بۆ ده‌مکوتکردنی سیاسیـیه کورده‌کان به‌کارده‌هێنێت.
له نێو ئه‌و که‌سـانه‌ی دادگایی ده‌کرێن 12 سه‌رۆکی شـاره‌وانی هه‌یه که یه‌کێـکیان سه‌رۆکی شـاره‌وانی دیاربه‌کره.