کاربه‌ده‌سـتانی تورک ده‌ڵێن میلیتانه کورده‌کان 13 سه‌ربازیان کوشـتووه و 7 ی دیکه‌یان بریندارکردووه له شه‌ڕێـکدا له ناوچه‌ی دیاربه‌کری باشورڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که. به لای که‌م 5 سه‌رهه‌ڵـداویش کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت ده‌ڵێن ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌که به‌رده‌وامه و هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کراوه. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت ئه‌م شه‌ڕه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کوشـنده‌ترین بووه هێزه‌کانی تورکیا له ماوه‌ی زیاتر له سـێ سـاڵدا.
له‌و باره‌یه‌وه خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:26 خوله‌كه.