Accessibility links

هێرشی سه‌ربازی تورکیا بو سه‌ر باژێڕی کوردستان؛ شه‌ری ناوخۆ یان دووپات بونه‌وه‌ی مێژو؟


People walk inside their damaged house in the Sur district in Diyarbakir, Turkey, Dec. 11, 2015.

People walk inside their damaged house in the Sur district in Diyarbakir, Turkey, Dec. 11, 2015.

له‌ چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا، شه‌ڕ و پێکدادان له‌ چه‌ند شاری کوردستانی تورکیا به‌رده‌وام بووه‌ و هه‌ر ئێستاش وه‌ک ئاژانسه‌ هه‌واڵنێریه‌کان ده‌یڵێن زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌رباز و هێزی ئاسایش له‌ شاره‌کانی جه‌زیر و شڕناخ و سڵۆپیجێگێربوون و به‌ که‌ره‌سته‌ی قورسی له‌شکری وه‌ک تانک شه‌ڕی ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی ده‌که‌ن که‌ پێی ده‌ڵێن تێرۆریزم.


به‌ پێی هه‌واڵه‌کان هه‌زاران که‌س ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووه‌ و سه‌دان خانوو وێران کراوه‌، و ده‌یان که‌سیش کوژراون. ئه‌م ڕووداوانه‌ هه‌ندێک له‌ چاودێران بیری ڕووداوه‌کانی هاوشێوه‌ی 35 ساڵ له‌ مه‌و به‌ر له‌ کوردستانی ئێران ده‌خات.

ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م ڕووداوانه‌ چه‌نده‌ به‌ پێی به‌راوردی پێشینه‌ و هۆکاره‌کانی وه‌ک یه‌ک ده‌چن و دووپات بوونه‌وه‌ی ڕووداوی ئاوا له‌ مێژووی کوردی دا هه‌ڵگری چ مانایه‌کی تایبه‌ته‌.

بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ به‌رنامه‌یێکی تایبه‌تدا له گه‌ڵ به‌ڕێزان مه‌نسور ته‌یفوری، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ دانیشتووی فه‌ڕانسه‌، و عه‌مار گوڵی، ڕۆژنامه‌نووسی ناوه‌ندی "نۆچه‌ و شرۆڤه‌ی ڕۆژ" له ئاڵمان وتووێژمان کردووه‌.

XS
SM
MD
LG