هه‌ڵکه‌ندن له دوو گۆڕی به کۆمه‌ڵ له نزیک شـارۆچکه‌ی به‌دلیسی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا به‌رده‌وامه. بڕوا ده‌کرێت ته‌رمی ئه‌و قوربانیانه‌یان تیادا بێت که له شه‌ڕی حکومه‌تی تورکیا له دژی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان بێ سه‌روشوێن بوون.
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌کانی سـاڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا به هه‌زاران که‌س بێ‌سه‌روشوێن بوون. ئێسـتا که‌سوکاریان دیواری بێ ده‌نگیان شـکاندووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بزانن چی به‌سه‌ر ڕۆڵه‌کانیاندا هاتووه.
دۆریان جۆنز په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئسته‌نبوڵ ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارانمان فه‌خریه دۆسـکی و کاوه کرمانج به کوردی ئاماده‌یان کردووه.