له‌شـکری تورکیا ده‌ڵێت مه‌زنده ده‌کات له نێوان 90 هه‌تا 100 سه‌رهه‌ڵـداوی کورد له باکوری عێراق کوژرابن له‌وه‌تای له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه هێرشی ئاسـمانی و هه‌روه‌ها تۆپـبارانکردنه‌کانی ده‌سـتپـێـکردووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه له‌شـکری تورکیا له به‌یانـنامه‌که‌یدا ڕاشیگه‌یاند له میانه‌ی ئه‌م شـاڵاوه‌ی هه‌ر به فڕۆکه‌ی جه‌نگی له 132 شوێنیان داوه و هه‌روه‌ها 80 سه‌رهه‌ڵـداوی دیکه برینداربوون. گوتیشی هێرشه ئاسـمانی و زه‌مینیـیه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌م ژمارانه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به زیانه گیانیـیه‌کان ڕایگه‌یاندووه هێشـتا پـشـتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی کوردی ناوچه‌که ده‌ڵێن 7 که‌سی سیڤیل به‌و بۆردومانانه کوژراون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م هێرشه ئاسـمانیـیانه‌ی تورکیا دوابه‌دوای ئه‌وه دێن که پارتی کرێـکارانی کوردستان چه‌ند هێرشێـکی کرده سه‌ر له‌شـکری تورکی.
ئه‌نکه‌ره هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌سـتی به ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی کرد پاش ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌که‌که له نزیـک سنووری عێراق بۆسه‌یه‌کیان بۆ کاروانێـکی له‌شـکری تورکیا نایه‌وه و تیایدا به لای که‌م 8 سه‌ربازی تورکیان کوشت.
تورکیا و ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا په‌که‌که به کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرست داده‌نێن.