له‌شـکری تورکیا ده‌ڵێت هێرشه گه‌وره‌کانی زه‌مینی و ئاسـمانی خۆی که له‌م هه‌فته‌یه‌دا له دژی میلیتانه کورده‌کان ئه‌نجامی ده‌دات به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له دیوی تورکیا له نزیک سنووری عێراقدا ده‌بن.
به‌ڵام له‌شـکری تورکی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕکه‌ی خۆی بڵاویکردۆته‌وه گوتوویه‌تی هه‌ندێـک له کرده‌وه له‌شـکریـیه‌کان له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ناو خاکی باکوری عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێن.
تورکیا ده‌ستی به شـاڵاوه‌که‌ی خۆی له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان کرد له پاش زنجیره‌یه‌ک هێرشی په‌که‌که له ڕۆژی چوارشه‌ممه، ئه‌وه‌ی بوونه مایه‌ی کوژرانی 24 سه‌رباز. تورکیا ده‌ڵێت زۆربه‌ی هێرشه زه‌مینی و ئاسـمانیـیه‌کانی له ناوچه‌ی چه‌لێ ئه‌نجام ده‌درێن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گوتوویه‌تی هێزه‌کانی له‌شـکری تورکیا هێرشێـکی یه‌کلایی‌که‌ره‌وه‌ی زه‌مینی و ئاسـمانی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن که به به‌شێـک له چاره‌سه‌ر بۆ تێرۆرزم ناوزه‌دی کرد.
حکومه‌تی عێراق سه‌رزه‌نشتی هێرشی سه‌رهه‌ڵداوانی کرد و په‌یمانی دا کار له‌گه‌ڵ ئانکه‌ردا بکات بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕوودانی ئه‌م جۆره هێرشانه له ئاینده‌دا.
هێرشه‌کان بوونه مایه‌ی توڕه‌بوونی هه‌زاران تورک که زۆربه‌یان خوێندکارن و ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئانکه‌ره ڕێـپێوانیان سـازدا به مه‌به‌ستی پـشـتیوانیکردن له له‌شـکر. و زۆربه‌یان دروشـمیان له دژی تێرۆرزم ده‌چڕی.