ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌نه‌تۆلیای تورکی ده‌ڵێت هێزه‌کانی پۆلیسی تورکی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا 109 که‌سیان ده‌ستگیرکردووه و رابه‌رانی یه‌کێتیـیه‌کانی کار و چالاکوانانیان کرووه‌ته ئامانج به هۆی په‌یوه‌ندیـیان به سه‌رهه‌ڵداوانی کورده‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌نه‌تۆلیای تورکی له زاری سه‌رچاوه‌کانی دادوه‌ری تورکی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت هێزه‌کانی پۆلیسی تورکی ئه‌مڕۆ هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر به‌لای که‌م 20 ئۆفیس و خانوبه‌ره له دیاربه‌کر و ئسته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر نزیکه‌ی 20 شار و 6 شارۆچکه‌ی دیکه.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه، هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ئه‌مڕۆی هێزه‌کانی پۆلیسی تورکی به‌شێک بوو له هێرشێکی به‌رینتری یاسایی بۆ سه‌ر یه‌کێتی کۆمه‌ڵگه‌کانی کوردی، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌وه به باڵی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان داده‌نرێن.
راپۆرته‌کانی میدیا ده‌ڵێن زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ڵمه‌ته‌کاندا ده‌ستگیرکراون ده‌ستیان له دۆزه‌کانی داکۆکیکردن له مافی کرێکارانی شاره‌وانیدا هه‌بووه، هاوکات ئه‌نقه‌ره ده‌ڵێت یه‌کێتی کۆمه‌ڵگه‌کانی کوردی گه‌ره‌کیانه داموده‌زگاکانی حکومه‌تی تورکیا له هه‌رێمی ئهنهتۆلیادا بگۆڕن، واته له‌و هه‌رێمه‌ی که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردن.
له ساڵی 2009 وه نزیکه‌ی 700 که‌س ده‌ستگیرکراون به‌وه‌ی گوایه په‌یوه‌ندیـیان به یه‌کێتی کۆمه‌ڵگه‌کانی کوردیـیه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی ئاماری حکومه‌تی تورکی، به‌ڵام میدیای کوردی ده‌ڵێت ژماره‌که 3500 که‌سه.