سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی خوێندنی وانه‌ی تایبه‌تی به زمانی کوردی له قوتابخانه‌کاندا ده‌ستـپـێده‌کات.
سێشه‌ممه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان له پارله‌مان به یاسادانه‌رانی گوت " ئه‌مه هه‌نگاوێکی مێژووییه."
ئه‌م بڕیاره نوێترین هه‌وڵی حکومه‌ته بۆ به‌خشینی مافی که‌لتوری زیاتر به کورد به ئامانجی ئاشدانه‌وه‌یان.
تورکیا شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵداوانی کورد ده‌کات که داوای ئۆتۆنۆمی و مافی خوێندن به زمانی کوردی ده‌که‌ن بۆ ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
به‌ڵام تورکیا له‌وه ده‌ترسیت ئه‌گه‌ر ڕێگه بدرێت خوێندن به ته‌واوه‌تی به کوردی بێت وڵات به‌سه‌ر هێڵی نه‌ژادی دابه‌ش بکرێت.
ژماره‌یه‌ک له سیاسه‌تمه‌دارانی کورد گوتویانه وانه‌ی تایبه‌تی وه‌ڵامده‌ری داخوازیـیه‌کانیان نییه.