Accessibility links

تورکیا ڕەتیدەکاتەوە دەستی لە هێرشەکەی سەر کۆبانی هەبێت


سێ کاربەدەسـتی تورکیا ڕەتی دەکەنەوە وڵاتەکەیان دەسـتی هەبووبێت لەو هێرشەی ڕۆژی پـێـنجشەممە، ئەوەی لە لایەن داعشەوە کرایە سەر شاری کۆبانی و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و برینداربوون.

نوعمان کورتولموش جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا لە ئەنکەرە بە ڕۆژنامەوانانی گوت ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن ئەوانەی ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکانیان لە کۆبانی تەقاندووەتەوە لە تورکیاوە چوونەتە شارەکە، ڕاست نین. گوتوشیەتی ژمارەیەکی زۆری بریندار لە کۆبانیـیەوە گەیشـتوونەتە نەخۆشخانەکانی تورکیا.

لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش، تانجو بلگیچ گوتەبێژی وەزارەتەکە گوتی ئەو قسانە ڕاست نین کە دەڵێن ئەوانەی هێرشەکەیان کردووە لە تورکیاوە گەیشتوونەتە کۆبانی. باسی لەوەشکرد 63 بریندار گەیەنراونەتە تورکیا و دووان لەو بریندارانە کە یەکێـکیان منداڵە بەهۆی سەختی برینەکانیان گیانیان لەدەسـتداوە.

هەروەها فەرمانداری پارێزگای شانلی ئورفا ئەویش لێدوانی لەو شێوەیەی داوە و گوتویەتی چەکدارانی داعش لە شاری جەرابلسی ڕۆژئاوای کۆبانیـیەوە هێرشەکەیان کردووە.

بەڵام فیگەن یوکسێکداغ هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێت ئەگەرێـکی زۆر هەیە هێرشبەرەکان لە تورکیاوە چووبنە ناو کۆبانیـیەوە.

پاشان دەڵێت حکومەتی تورکیا چەندان سـاڵە پشـتیوانی لە داعش دەکات و ئێسـتا دەبێت بیسەلمێنێت ئەو پشـتیوانیـیە ناکات.

XS
SM
MD
LG