کاربەدەسـتانی تورکیا دەڵێن ئەمڕۆ پـێنجشەممە بۆمبێـک لە نزیک بنکەیەکی پـۆلیس لە بەشی ئەوروپای شاری ئستەنبوڵ تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 10 کەس برینداربوون.
واسب شاهین فەرمانڕەوای ئستەنبوڵ سەردانی شوێنی تەقینەوەکەی کرد کە دەکەوێتە ناوچەی یەنی بۆسنەی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەتاتورک. بە پەیامنێرانی گوت بۆمبەکە بە ماتۆرسکیلێـکەوە کرابوو و هەموو ئەوانەی برینداربوون کەسی سیڤیلن. گوتیشی دەزگا بەرپـرسەکان بە ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێری ناوچەکەدا دەچنەوە تاوەکو تاوانکارەکە دەسـتنیشان بکەن.
میدیاکانی تورکیا دەڵێن پـۆلیس بە دوای گومانبارێـکدا دەگەڕێت کە چاکەتێـکی ڕەشی لەبەردابووە و لە کاتی تەقینەوەکە لە ناوچەکە ڕایکردووە.
هەروەها زیانی مادیش لە تەقینەوەکە لێکەوتووەتەوە و شوشەی پەنجەرەی بیناکانی ناوچەکەی شکاندووە و چەند ئۆتۆمبیلێـکیش زیانیان پـێگەیشتووە.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.