Accessibility links

ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە ئەستەنبوڵ دەتەقێتەوە و 11 کەس دەکوژرێن


کاربەدەسـتانی تورکیا دەڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ئەمڕۆ سیێشەممە لە ناوچەیەکی ناوەڕاستی شاری ئستەنبوڵ تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 11 کەس کوژراون و 36 کەسی دیکە برینداربوون.

واسب شاهین فەرمانڕەوای ئستەنبوڵ سەردانی شوێنی ڕووداوەکەی کرد و گوتی ئۆتۆمبیلەکە بە ڕیمۆت کۆنترۆڵ لە دورەوە تەقینراوەتەوە لە ساتێـکی قەرەباڵغی ناوچەکە کە نزیکە لە شوێنێـکی گەشتیاری. گوتیشی 7 پـۆلیس و 4 کەسی سیڤیل بەهۆی تەقینەوەکە کوژراون. باسی لەوەش کرد 3 لە بریندارەکان برینەکانیان قورسە.

تەقینەوەکە لەو کاتە بووە کە پاسێـکی پـۆلیسی دژە ئاژاوە بە لای ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکە تێپەڕیبوو. شوێنەکە لە زانکۆی ئستەنبوڵیشەوە نزیکە، بۆیە تاقیکردنەوەکانیان لە زانکۆکە بۆ ڕۆژێـکی دیکە دواخست.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG