Accessibility links

تورکیا و ئیسرائیل بە ڕێکەوتنێـک دەگەن بۆ ئاسایی‌‌کردنەوەی پەیوەندیـیەکان نێوانیان


سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی و ئیسرائیل بە ڕێکەوتنێـک گەیشتوون بۆ ئاسایی‌کردنەوەی پەیوەندیـیە دیپـلۆماسی و ئابوریـیەکانی نێوانیان، ئەمەش پاش 6 ساڵ لە پـچڕانی ئەم پەیوەندیـیانە.

بن عەلی یەلدریم ئەمڕۆ دووشەممە هەواڵەکەی ڕاگەیاند و گوتی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتنەکە لە لایەن ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی و هاوتا ئیسرائیلیـیەکەی واژودەکرێت.

گوتیشی بەپـێی ڕێکەوتنەکە ئیسرائیل 20 ملیۆن دۆلار دەدات بۆ قەربوکردنەوەی کەس‌وکاری ئەو 10 چالاکوانە تورکەی ساڵی 2010 بە دەسـتی هێزێـکی تایبەتی ئیسرائیل کوژران لەو دەمەی هەوڵیان دابوو بە کەشتیـیەک گەمارۆی سەر کەرتی غەززە بشکێنن. باسی لەوەش کرد مەسەلەی گەمارۆی سەر غەززە و ناردنی یارمەتیـیەکان بۆ ئەم ناوچەیەی ژێر دەستی حەماس لە نێو ڕێـکەوتنەکەدایە. ئاماژەی بۆ کەشتیـیەک کرد کە ڕۆژی هەینی بە 10 تۆن کۆمەک بۆ غەززە بەرەو بەندەری ئسدۆدی ئیسرائیل بەڕێدەکەوێت. بەڵام گوتی هێشتا زووە قسە لەسەر ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئیسرائیلدا بکرێت بە تایبەتی لە بواری هەناردەکردنی گازی ئیسرائیلی بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی تورکیاوە.

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل ئەویش هەواڵی گەیشتن بە ڕێکەوتنەکەی پشـتڕاستکردەوە و گوتی ئیسرائیل قازانجێـکی گەورەی لێ دەکات.

بنیامین نەتەنیاهو ئەمڕۆ دووشەممە لە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا، لێدوانی بۆ ڕۆژنامەوانان دا و گوتی کاردانەوەی گەورەی بەسەر ئابوری ئیسرائیل دەبێت و ڕێگە خۆش دەکات بۆ شیانی هەناردەکردنی گازی ئیسرائیلی.

پاشان جەختی کردەوە کە ڕێکەوتنەکە هەموو جۆرە چالاکیـیەکی تێرۆرستی لە تورکیا لە دژی ئیسرائیل قەدەغە دەکات و هەروەها گەمارۆی دەریایی سەر غەززە هەر وەکو خۆی دەمێنێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش لای خۆیەوە پـیرۆزبایی لە ئیسرائیل و تورکیا کرد و گوتی هەنگاوێـکی گرنگ و ئەرێنیـیە.

XS
SM
MD
LG