Accessibility links

ئیسرائیل داوا لە هاوڵاتیانی دەکات بە زووترین کات تورکیا جێبهێڵن


ئیسرائیل داوای لەو هاوڵاتیانەی کردووە کە لە تورکیان، بە زووترین کات ئەو وڵاتە جێبهێڵن بەهۆی مەترسی ڕوودانی هێرشی تێرۆرستی. هەروەها ئاگاهی داوە لە مەترسی گەشتکردنیش بۆی لەم کاتەدا.

ئۆفیسی نەهێشتنی تێرۆری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی سەر بە حکومەتی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە بەیانـنامەیەکی بۆ ئەم مەبەستە بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی بەهۆی بوونی هەڕەشەی ڕاستەقینە لە شیانی ڕوودانی هێرشی تێرۆرستی لە تورکیا بڕیاریان داوە ئاستی مەترسی گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە بەرزبکەنەوە.

پاشان ئاماژەی بۆ تەقینەوەکەی هەفتەی ڕابردووی ئستەنبوڵ کرد و نووسیویەتی ئەمە نیشانی دەدات هەتا چەند داعش بووەتە جێی هەڕەشە بۆ شوێنە گەشتیاریـیەکان لە سەرانسەری تورکیا و هەروەها دەیسەلمێنێت توانایەکی زۆری هەیە لە ئەنجامدانی هێرشی هاوشێوە.

جێی ئاماژەیە ساڵانە دەیان هەزار ئیسرائیلی بۆ گەشتگوزاری دەچن بۆ تورکیا، سەرەڕای گرژیـیە دیپـلۆماسەکانی نێوان تەل ئەبیب و ئەنکەرە.

لە تەقینەوە خۆکوژیـیەکەی ڕۆژی 19 ی مانگی سێی جادەی ئیستیقلالی ئیستەنبوڵ، 3 ئیسرائیلی و ئێرانیـیەک گیانیان لەدەسـتدا و 39 کەسی دیکە برینداربوون.

XS
SM
MD
LG