جۆن کێری سیناتۆری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای له تورکیا و ئیسرائیل کردووه په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان پته‌و بکه‌نه‌وه دوای ڕووداوی کوشـنده‌ی که‌شتی کۆمه‌ک هه‌ڵگر له مانگی پـێـنجدا که بووه هۆی گرژبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
سه‌رۆکی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه له سینات له ئه‌نکه‌ره ئه‌و تێبینیـیانه‌ی دا، که بڕیاره له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و کاربه‌ده‌سـتانی تری تورکیش کۆبـبێته‌وه. په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل گرژ بوو دوای ئه‌وه‌ی هه‌شت له چالاکوانی تورک و ئه‌مه‌ریکایـیه‌ک به ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورک له‌و ڕووداوه‌دا کوژران.
که‌شتی کۆمه‌ڵ هه‌ڵگره‌که له لایه‌ن چالاکوانانی لایه‌نگری فه‌ڵه‌سـتینی ڕێـکخرابوو که ده‌یانویست ئابڵۆقه‌ی ئابوری ئیسرائیلی بۆ سه‌ر غه‌ززه بشکێنن. تورکیا داوای کردووه که ئیسرائیل داوای لێـبوردن بکات سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه، به‌ڵام ئیسرائیل ده‌ڵێت هێزه‌کانی وه‌کو به‌رگری له‌خۆکردن ئه‌و کاره‌یان کردووه.