Accessibility links

تورکیا سەرزەنشتی ئیسرائیل دەکات لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە


تورکیا هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە شەرمەزار کرد و دەڵێت ئاسایـیکردنەوەی پەیوەندیـیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل مانای ئەوە نیـیە لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر گەلی فەڵەستین لە غەززە بێ دەنگ دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیانـنامەیەکدا ئەمەی ڕاگەیاند و دەڵێت بە پـێچەوانەوە حکومەتی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردن لە مەسەلەی فەڵەستین. دەشڵێت جێی قبوڵ نیـیە لە ژێر ناوی هەر چ بەهانەیەکدابێت خەڵکی بێ تاوان بکرێنە ئامانج.

جێی ئاماژەیە شەوی هەینی هاوکاتی ئەوەی پەرلەمانی تورکیا دەنگی دا بۆ پەسەندکردنی ئاسایـیکردنەوەی پەیوەندیـیەکان لەگەڵ ئیسرائیل، لە ناوچەیەکی کەرتی غەززە موشەکێـک گیرایە شاری سدیرۆتی ئیسرائیل. لەشکری ئیسرائیلیش لە بەرامبەردا ڕۆژی یەکشەممە بە تانک و فڕۆکە ئەو ناوچەیەی بۆردومانکرد کە موشەکەکەی لێ هەڵدرابوو.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت هێرشەکانی ئیسرائیل بە لایەنی کەم 30 شوێنی بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە غەززە کردووەتە ئامانج و لە ئاکامدا 2 کەس بە سووکی برینداربوون.

XS
SM
MD
LG