تورکیا ده‌ڵێت هه‌موو په‌یوه‌ندیه بازرگانی و له‌شکریه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌ڵده‌په‌سێرێت ، هاوکاتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌روادێ و خراپتر ده‌بن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه سڕکردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان ئانکه‌ره و ته‌لئه‌ڤیڤی ڕاگه‌یاند ، واته یه‌ک ڕۆژ پاش فرمانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گه‌وره دیپلۆماته‌کانی ئیسرائیل تا ڕۆژی چوار شه‌ممه له وڵاته‌که‌دا بچنه ده‌رێ.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌شڵێت له‌وانه‌یه بۆخۆی سه‌ردانی که‌رتی غه‌ززه بکات و ته‌واوکاری ئه‌و پلانه‌شی ده‌که‌وێته پاش قسه‌کردنی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی میسردا.
وا بڕیاره له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێز ئه‌ردۆگان سه‌ردانی میسر بکات.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا تورکیا باڵیۆزی ئیسرائیلی له وڵاته‌که ده‌رکرد و ئاستی په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌کانی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌ڤیڤدا هێنایه خوارێ .
ئیسرائیل داواکردنی لێبوردن له تورکیا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر کوژرانی هه‌شت وڵاتیی تورکیا و وڵاتیه‌کی ئه‌مریکی به ڕه‌سه‌ن تورکی هاوکاتی هێرشه‌که‌ی ساڵی پاری ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌شتیه‌ک که کۆمه‌ککردنی بۆ که‌رتی غه‌ززه پێ‌بوو.