ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا دووباره داوای له ئیسرائیل کردووه داوای لێبوردن بکات و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی ئه‌و قوربانیـیانه بکات ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی په‌لاماردانی کۆماندۆی ئیسرائیلی‌دا له ده‌مێـکی پـێش‌وه‌ختی ئه‌مسـاڵدا کوژران.
له‌و ده‌مه‌ی که‌شـتیـیه‌کان هه‌وڵی شـکاندنی گه‌مارۆی ده‌ریایی ئیسرائیلی سه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌یان دابوو.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز ئه‌ردۆغان گوتی ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئه‌و هه‌ڵوێسـتانه پـیشـان نه‌دات، ئه‌وا له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به که‌نارکراوی ده‌مێنێته‌وه. ناوبراو ئیسرائیل به ده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌ری تێرۆرزم تۆمه‌تبار ده‌کات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له میانه‌ی په‌لاماری که‌شـتی مه‌ڕمه‌ڕه‌ی تورکی له مانگی پـێـنجی ئه‌مسـاڵدا له لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌کانی ئیسرائیل 8 چالاکوانی تورکی و ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌کی به ڕه‌گه‌ز تورکی کوژران.