Accessibility links

ئەردۆغان: هێزەکانمان 18 چەکداری داعشیان لە نزیک موسڵ کوشتووە

  • VOA News

سەرۆکی تورکیا دەڵێت هێزەکەیان لە باکوری عێراق بەرپەرچی هێرشێکی داعشیان داوەتەوە و توانیویانە 18 چەکداری داعش بکوژن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ هەینی لە ئستەنبوڵ ئەمەی بۆ پەیامنێران ڕاگەیاند و گوتی هێزەکەیان لە بنکەی سەربازی نزیک باشیک لە پارێزگای موسڵ شەوی پـێنجشەممە لەسەر هەینی ڕووبەڕووی هێرشێـکی داعش بووەتەوە و ئەو زیانەیان پـێ گەیاندوون. گوتیشی ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ناردنی هێز بۆ عێراق پاساوی خۆی هەیە و بڕیارێـکی ڕاستبووە.

پاشان جەختی لەوەکرد هیچ سەربازێکی تورک زیانی پـێنەگەیشتووە و هێزەکەیان بۆ هەموو ئەگەرێـک لە ئامادەباشیدان. گوتیشی تورکیا بەپـێی یاسای نێودەوڵەتی هەڵسوکەوت دەکات.

بەڵام سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ لە لێدوانێـکیدا بۆ ڕادیۆ سەوا ڕەتیکردەوە هێزەکەی تورکیا ڕووبەڕووی هەر هێرشێـک بووبێتەوە و گوتی ئەو هێزەی تورکیا لە بەرەی پـشـتەوەی شەڕەکەیە و تەنها هێزەکانی پـێشـمەرگە بەرپەرچی هێرشەکەی داعشیان داوەتەوە. باسی لەوەش کرد کە شەڕەکە لە ناوچەی ناوەران بووە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵەوە و لە ئاکامدا 16 چەکداری داعش کوژراون کە دووانیان ئەمیر بوون.

XS
SM
MD
LG