ڕۆژنامەی لو فیگارۆی فەڕەنسایی لە ڕاپـۆرتێـکیدا ئەمڕۆ چوارشەممە نووسیویەتی بەپـێی زانیاری دەزگای هەواڵگری لەشکری فەڕەنسا (DRM) مەزەندە دەکرێت کە هێشتا هەفتانە نزیکەی 100 شەڕکەری بیانی لە تورکیاوە خۆیان بە ناو سوریا دەکەن و دەچنە نێو ڕیزەکانی داعشەوە.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا هیچی لەم بارەیەوە ڕانەگەیاندووە.
جێی ئاماژەیە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژێن مارک ئایرۆت ڕۆژی یەکشەممە گومانی دەربڕی لە بەرامبەر ڕۆڵی تورکیا لە شەڕی دژی داعش و گوتی دەبێت ئەو پـرسیارە بخرێتە ڕوو ئایا تورکیا هاوبەشێـکی ڕاستەقینەیە لەم شەڕەدا.