مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ده‌ڵێت تورکیا ئەوە دووپات دەکاتەوە کە ئه‌و وڵاتە بەھیچ شێوەیەک رێگە نادات وەک ھەرێمێکی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ قەزای شەنگاڵ بکرێت .
ئۆغلۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەش لەگەڵ جان مارک ئیرلۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، رایگەیاند تورکیا رێوشوێنی تەواو دەگرێتە بەر لە ھەردوو دیوی سنوور و رێگەنادەن کە پ‌ک‌ک لەو ناوچەیە جێگیر ببن کە بە وتەی ئەوان مەترسی بۆسەر ئاسایشی نەتەوەی تورکیا دروست ده‌کات.
به پیی راپورتی ئاژانسی هه‌والنیری رویترز، چاوش ئۆغلۆ له چاوپیکه‌وتنیک له‌گه‌ل کانالی 24ی تلویزیونی ئه‌و ولاته‌دا وتی ئه‌گه‌ر ئانکارا هه‌ست به‌وه بکات که گورانکارییه‌کان له عیراق مه‌ترسی بو سه‌ر تورکیا دروست ده‌کات ئاماده‌یه تا ئوپراسیونی زه‌مینی له ناوخوی عیراق ئه‌نجام بدات.
ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پ‌ک‌ک لەناوچە جوراوجوره‌کانی عێراقەوە دزە دەکەنە ناوخۆیی تورکیا و هێرش ئەجام دەدەن و هه‌ر بویه‌ش تورکیا بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی خوی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پیوسیت بیت هیزی زه‌مینی ده‌نیرینیت ناو. عیراق. هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست لە هەردوو دیوی سنورەوە دەگرینەبەر لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و بۆ ئەوەی شنگال نەکرێتە پێگەیەکی پەکەکە.
ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاتێکدایە که بینالی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند سەرەڕای مشتومڕه‌کان لەگەڵ هەرێم بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەی ئارام، تورکیا به یەکەی زەمینی‌وه بەشداری ئۆپراسیۆنەکانی ئازادکردنی موسڵ ناکات.
ئه‌م هێرشانه چه‌ند ده‌بێت له لایه‌ن عێراقه‌وه به جێدی وه‌ربگیرێت؟ تورکیا به‌م شێوه بانگه‌شانه چه‌ند له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی سه‌رکه‌وتوویی وه‌ده‌ست ده‌هێنێت؟
له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز په‌روێز ره‌حیم، مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی له زانکۆی سه‌لاحه‌ددین له هه‌ولێر ئه‌م باسمان تاوتۆ کردوه.