دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی تورکیا دەڵێن شاندێـکی وڵاتەکەیان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ کاربەدەسـتانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە دوایـین پـێشهاتەکانی عێراق.
ئاژانسی دەنگوباسی ئانادۆڵو دەڵێت بەپـێی سەرچاوەکان لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، ئەمڕۆ دووشەممە شاندێـک بە سەرۆکایەتی ئومێد یاڵچین ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوە بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون و چاوەڕواندەکرێت لەوێ وتووێژبکەن سەبارەت بە مەسەلەی هێزەکانی تورکیا لە سەربازگەی باشیک و ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ و هەروەها بابەتەکانی دیکەی ناوچەکە، ئەوانەی جێی گرنگی هەردوو وڵاتن.
تورکیا خوازیارە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ بکات، بەڵام حکومەتی عێراق ئەم داوایەی ئەنکەرە ڕەتکردووەتەوە و دەڵێت جگە لە هێزە عێراقیـیەکان هیچ هێزێـکی دیکە ناچێتە ناو شاری موسڵەوە.