Accessibility links

کاربەدەسـتان: داعش هێزەکەی تورکیای لە نزیک موسڵ تۆپـباران کرد


کاربەدەسـتانی تورک و عێراقی دەڵێن ئەمڕۆ چوارشەممە داعش بە خومپارە یان موشەکی کاتیۆشا ئەو بنکە لەشکریـیەی تۆپـباران کردووە و لە ئاکامدا چەند سەربازێـکی تورک برینداربوون.

کاربەدەسـتانی تورک گوتیان بەهۆی هێرشەکەوە 4 سەربازیان برینداربوون.

لە لایەکی دیکە جەبار یاوەر بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوتووە ئەو موشەکانەی گیراونەتە بنکەکە بەشێـک بووە لەو هێرشە فراوانەی داعش کردبوویە سەر شوێنی هێزەکانی پـێشمەرگە لە باکوری شاری موسڵ و بەرەکانی دیکەی شەڕەکە.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی عێراقیش گوتی 15 گولـلە خومپارە بەر بنکەکە کەوتوون و 7 کەس پـێوەبوون.

XS
SM
MD
LG