Accessibility links

ژمارەیەکی زۆری سەرباز و تانک و تۆپی لەشکری تورکیا لە سلۆپی کۆکراونەتەوە

  • سه‌لام باڵایی

پاش دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ، تورکیا لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بەشداریکردن لەو ئۆپەراسیۆنە، بەڵام حکومەتی عێراق ئەم خواستەی تورکیا ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت نابێت تورکیا بە ناوی هیچ بەهانەیەکەوە کرداری لەشکری لە ناو عێراقدا بکات.

تورکیا دەڵێت خەڵکی خۆیان لە تەلەعفەر دەپارێزین و پـێشبینی دەکرێت ئەو لەشکرەی تورکیا کە لە سلۆپی کۆکراوەتەوە بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردسـتان تاوەکو ژمارەی هێزەکانی لە باشیک زیاتربکات.

لە پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل، یەک لە کارمەندەکان کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت هەواڵەکەی بۆ دەنگی ئەمەریکا پشتراستکردەوە و گوتی بەڵێ ژمارەیەکی زۆری لەشکری تورکیا بە تانک و تۆپ و چەکی دیکەی قورس لە شەرنەخەوە بەرەو سلۆپی هاتوون و ئێستا لەسەر جادەی سەرەکی سلۆپـین.

پـێشبینی دەکرێت ئەو هێزە لەشکریـیە لە هەر ساتێـکدا بێتە ناو هەرێمی کوردسـتانەوە.

XS
SM
MD
LG