کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت تورکیا و ئێران کارێـکی ئه‌وتۆیان بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیل نه‌کردووه، له‌و ده‌مه‌ی په‌لاماره‌کانیان له دژی جوداخوازانی کورد له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ئه‌نجام‌ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ Human Rights Watch گوتی تورکیا و ئێران ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ریانه پـێویسته بیکه‌ن، نایکه‌ن بۆ دڵنیاکردنی ئه‌وه‌ی په‌لاماره‌کانیان که‌مترین کاریگه‌ریـیان به‌سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل هه‌بێت.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا هه‌ردووکیان تورکیا و ئێران ده‌ڵێن ئامانجی کرداره له‌شـکریـیه‌کانیان ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌یه که له کوردسـتانی عێراقه‌وه چالاکیـیه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ڕێـکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت کاتێـک که نوێنه‌رکانیان له مانگی هه‌شت سه‌ردانی ناوچه‌که‌یان کرد، دانیشـتوان و کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی گوتیان زۆربه‌ی ناوچه‌کانی که ئامانجی په‌لاماره‌کان بوون به ته‌واوی ناوچه‌ی سیڤیلن و هیچ له لایه‌ن کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانه‌وه به‌کارنه‌هاتوون.
جۆ ستۆرک جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕه‌وشه‌که‌ی به ترسناک و دژوار ناوبرد و گوتی ئێران و تورکیا پـێویسه هه‌رچی ده‌توانن بۆ پاراسـتنی مه‌ده‌نیـیه‌کان و ماڵ و مۆڵکیان بیکه‌ن، ئینجا گرنگ نیـیه هۆکاری په‌لاماره‌کانیان له کوردسـتانی عێراقدا هه‌رچیـیه‌ک بن.
ڕێـکخراوه‌که ده‌شڵێت ئێران له ناوه‌ڕاستی مانگی حه‌وت ده‌سـتی به ئه‌نجامدانی په‌لاماره‌کانی به‌زاندنی سنوورکرد. ئێران ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری کردووه‌ته ئامانج که په‌یوه‌ندی به پارتێـکی کوردی ئێرانه‌وه هه‌یه، واته پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتان (پـژاک) که له ناوچه سنووریه‌کان چالاکیـیه‌کانیان ئه‌نجام‌ده‌ده‌ن.
تورکیاش له 18 ی مانگی هه‌شته‌وه ده‌سـتی به هێرشه‌کانی ئه‌ودیو سنووری عێراق کردووه و پارتی کرێـکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) کردووه‌ته ئامانج که بۆ ده‌یان سـاڵه شه‌ڕی خۆی له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا له 21 ی مانگی هه‌شت موشه‌کیان گرتووه‌ته ئۆتۆمبیلێـک که خه‌ڵـکی سیڤیلی هه‌ڵگرتبوو. ئه‌و په‌لاماره 7 ئه‌ندامی خێزانێـکی کوشت، به‌ڵام تورکیا نکوڵی کردووه له‌وه‌ی فڕۆکه‌کانی ئه‌و بۆردومانه‌یان کردبێت.