Accessibility links

تورکیا بە نیازە سەڵاحەدین دەمیرتاش دادگایی بکات

  • VOA News

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تورکیا دەڵێن داواکاری گشـتی لە دیاربەکر ڕۆژی پـنجشەممە کەیسێـکی لێکۆڵینەوەی کردووەتەوە لەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە بە تاوانی گوایە سـاڵی ڕابردوو چەکی بە خەڵک داوە و هانی داون خۆپـیشـاندانی ناڕەزایی سـازبکەن.

پـێشـتر هەر لەم هەفتەیە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی داوای کرد پەناپارێزی پەرلەمانی سەڵاحەدین دەمیرتاش لابەرن، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانن دادگایی بکەن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە مانگی دەی سـاڵی ڕابردوو پاش ئەوەی داعش هێرشی کردە سەر کۆبانی، خۆپـیشـاندانی ناڕەزایی لە لایەن کوردەکان لە تورکیا سـازکرا و هێزەکانی حکومەت ڕووبەڕوویان بوونەوە و لە ئاکامدا بە دەیان کەس گیانیان لەدەسـتدا.

XS
SM
MD
LG