Accessibility links

ڕۆژنامەوانێـکی تورک لەسەر نووسینێـکی لە دژی ئەردۆغان لە کارەکەی دەردەکرێت


ڕۆژنامەوانێـکی تورک کە کاری بۆ ڕۆژنامەی میلـلیەت دەکرد لە کارەکەی دەرکرا، پاش ئەوەی لە تویتەرەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی بە هۆکاری هێرشە خۆکوژیـیەکەی پـرسوس تاوانبارکردبوو.

قەدری گورسەل لەسەر تویتەرەکەی خۆی بە تورکی نووسیویەتی " جێی شەرمە ڕێبەرانی بیانی بۆ هێرشە خۆکوژیـیەکەی پـرسوس پـرسە و سەرەخۆشی بۆ هۆکاری پلە یەکی تێرۆری داعش دەنێرن." پاشان ئەم نووسینەی زیاتر لە 3 هەزار جاری دیکە لەسەر تویتەر بڵاوکراوەتەوە.

ڕۆژنامەی میلـلیەت لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند قەدری گورسەل دەستبەجێ لەسەر ئەو نووسینەی لە ڕۆژنامەکەیان دەرکراوە، چونکە ئەو کۆمێنتەی لەگەڵ تێڕوانین و بەرپـرسیارێتی ئەواندا ناگونجێت.

جێی ئاماژەیە قەدری گورسەل یەکێـک بوو لە نووسەرە گەورەکانی ڕۆژنامەی میلـلیەت و لە کۆتایی نەوەدەکانەوە دەسـتیکردبوو بە کارکردن تیایدا.

XS
SM
MD
LG