Accessibility links

سەرۆک وەزیری تورکیا: دەبێت ئەڵمانیا خۆی یەکلابکاتەوە لە نێوان ئێمە و تێرۆرستاندا


سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت دەبێت ئەڵمانیا بڕیاری خۆی بدات لەسەر ئەوەی یان دۆستایەتی خۆی لەگەڵ ئەنکەرە هەڵبژێرێت یان لەگەڵ پەکەکە و ئەوانەی لە کودەتا شکستخواردوەکەی ساڵی پاردا تێوەگلاون.

بن عەلی یڵدرم ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێـکیدا بۆ پەرلەمانتارانی سەر بە پارتەکەی (ئاکەپە) ڕەخنەی لە ئەڵمانیا گرت سەبارەت بە هەڵوێستەکانی لە بەرامبەر لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان و هەروەها گروپی فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە بە نەخشەداڕێژەری هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو تاوانباری دەکات.

گوتیشی ئەو هەنگاوەی ئەڵمانیا هەفتەی ڕابردوو نای بۆ پـێدانی مافی پەنابەری بە ژمارەیەک لەو کەسە لەشکریـیانەی دەسـتیان لە هەوڵی کودەتاکە هەبوو، پـێشهاتەیەکی مەترسیدارە و بۆی هەیە سەرلەنوێ پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات تێکبدات.

پاشان گوتی ئەگەر ئەڵمانیا خوازیارە پەیوەندیـیەکانی لەگەڵ تورکیا باشبکات، دەبێت بە زووترین کات دەستی دۆستایەتی بۆ تورکیا درێژبکات و دەسـتبەرداری" جوداخوازان و گروپی فەتحوڵڵا گولەن بێت."

XS
SM
MD
LG