Accessibility links

ئەردۆغان: ئەڵمانیا بووەتە پەناگەی تێرۆرستان


سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی توند لە ئەڵمانیا دەگرێت و دەڵێت ئەو وڵاتە بووەتە شوێنێـک بۆ داڵدەدانی تێرۆرسـتان.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە وتارێـکیدا لە بارەگای سەرۆکایەتی وڵاتەکەی لە ئەنکەرە گوتی چەندان ساڵە ئەڵمانیا باوەشی کردووەتەوە بۆ پەکەکە و کۆمێنیستەکان و گروپی فەتحوڵڵا گولەن.

گوتیشی تورکیا پـێشتر داوای لە ئەڵمانیا کردبوو 4 هەزار کەسی ڕادەسـتبکات لە پەیوەندیـیان بە تێرۆرەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا وەڵامیان نەداونەتەوە. پاشان گوتی تورکیا چاوەڕوانی هیچ لە ئەڵمانیا ناکات، بەڵام دوا ڕۆژ مێژوو باسی ئەڵمانیا دەکات وەکو وڵاتێـک کە پشـتیوانی لە تێرۆر کردووە.

ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە نیگەرانی قوڵی خۆی و حکومەتەکەی دەربڕی بەرامبەر دەسـتگیرکردنی ڕۆژنامەوانان و ڕێگەگرتن لە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین لە تورکیا.

ئەردۆغان لە وەڵامدانەوەی ئەم لێدوانەی خانم مێرکڵ گوتی" ئەوان دەڵێن نیگەرانین، بەڵکو ئێمە دەڵێن لە هەڵوێستی ئێوە نیگەرانین."

جێی ئاماژەیە هایکۆ ماس وەزیری دادی تورکیا ڕۆژی سێشەممە گوتی کەس ڕادەسـتی تورکیا ناکەن ئەگەربێت و لەسەر هۆکاری سیاسی بڕیاری دەسـتگیرکردنی دەرچووبێت.

XS
SM
MD
LG