زیاتر لە 2 هەزار ئاوارەی ئێزیدی کە لە کەمپی ئامەد و ماردین بوون، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بە ڕێگاوە بوون هەتا گەیشـتوونەتە شاری ئێدێرنەی باکوری ڕۆژئاوای تورکیا لەسەر سنوور لەگەڵ بولگاریا، ئەمەش بەو هیوایەی لەوێوە بۆ ئەو وڵاتە بـپەڕێنەوە و پاشان بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بڕۆن.
بەڵام لە هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوون و لەو شارەوە بەرەو ئستەنبوڵ گەڕێنرانەوە و لەوێشەوە بەرەو کەمپەکانی تیایاندا بوون دەبرێنەوە.
سـاڵح تۆران پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئستەنبوڵ چاوی بەو ئاوارانە کەوت لە شوێنی ئۆتۆمبیلەکانی هاتوچۆی گشتی شارەکە.