Accessibility links

تاک به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • VOA News

شوێنی هێرشه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌قسیمی ئسته‌نبوڵ

شوێنی هێرشه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌قسیمی ئسته‌نبوڵ

کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری کوردی به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌ کرده‌وه‌ خۆکوژیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی شـاری ئسته‌نبوڵ ڕاگه‌یاند.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ته‌یره‌ بازن‌ ئازادیـیه‌ کوردسـتان (TAK) له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی بڵاویکرده‌وه‌ که‌وا ئه‌وان به‌رپـرسـیارن له‌و هێرشه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌قسیمی شاری ئسته‌نبوڵ ئه‌وه‌ی بووه‌‌ مایه‌ی برینداربوونی 32 که‌س.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ خۆکوژه‌که‌ خۆی له‌ نزیک پاسێـکی بڕ له‌ پـۆلیس خۆی ته‌قانده‌وه‌، وه‌لێ نیوه‌ی برینداره‌کان خه‌ڵـکی سڤیل بوون.

تاک سه‌ر به‌ پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌ که‌ له‌ لیسـته‌ کۆمه‌ڵه‌ تێرۆریسـتیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و تورکیادایه‌.

فه‌رمانداری ئسته‌نبوڵ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ناسـنامه‌ی خۆکوژه‌که‌ی ئاشـکرا کرد و گوتی ناوی ویدات ئاجاره‌ و خه‌ڵـکی هه‌رێمی وانه‌.

XS
SM
MD
LG