ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی تورکی ده‌ڵێن هێرشبه‌رانی گومانلێکراوی خۆکوژ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراویان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی پـۆلیس ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا پۆلیسێک کوژراوه و یه‌کێـک برینداربووه و هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 19 که‌سی دیکه‌ی سیڤیل برینداربوون.
وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ئیدریس نه‌عیم شاهین ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ دوو گومان‌لێکراو به ماشێنه بۆمبڕێژه‌که به خێرایی له خاڵێکی پشکنینیان داوه و پاشـان له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌ی پـۆلیسه‌که‌دا بۆمبه‌که‌یان ته‌قاندو‌وه‌ته‌وه، ڕووداوه‌که له شارۆچکه‌ی پنارباشی سه‌ر به پارێزگای قه‌یسه‌ری بووه.
به‌ڕێز شاهین ده‌ڵێت پۆلیس له پارێزگای که‌هره‌مان ماره‌سی هاوسێ ئۆتومبیله‌کایان به‌دی کردبوو، کاتێـک له‌وێ له خاڵێـکی پشـکنینی دا و نه‌وه‌سـتا، ناوبراو ده‌شڵێت هیزه‌کانی ئاسایشی تورکی له‌و ده‌مه‌ی ئه‌م ئۆتومبیله له بنکه‌ی پـۆلیسه‌که له شارۆچکه‌ی پینارباشی نزیک ده‌بووه ده‌سترێژیان لێکردووه به‌ر له‌وه‌ی بۆمبه‌که بته‌قێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه؛ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا پێشتر رایگه‌یاندبوو که 2 پۆلیس له ته‌قینه‌وه‌که‌دا کوژراون، به‌ڵام دواتر ئاماژه‌ی دا و گوتی که پزیشکان ژیانی یه‌کێک له پۆلیسه‌کانیان له مه‌رگ رزگار کردووه.
هاوکات هه‌ردوو هێرشبه‌ره‌که له ته‌قینه‌وه‌که‌دا کوژران.