Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ئا‌نکه‌ره‌ ده‌هه‌ژێنێت

  • VOA News

ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ئا‌نکه‌ره‌ ده‌هه‌ژێنێت

ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ئا‌نکه‌ره‌ ده‌هه‌ژێنێت

ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ئانکه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیای هه‌ژاند و ته‌قینه‌وه‌که‌ش له‌ نزیک باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت و خوێندنگایه‌کی ناوه‌ندی ڕوویدا.

له‌ ئاکامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ 3 که‌س کوژراون و به‌لانی که‌م 15 که‌س برینداربوون و 5 یان له‌ بارێکی مه‌ترسیداردان.

کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ده‌ڵین پێده‌چێت ته‌قینه‌وه‌که‌ هێرشێکی تێرۆریستی بووبێت. وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ زۆرترین زیان بووه‌.

کاربه‌ده‌ستان گومانیان وایه‌ له‌وانه‌یه‌ بۆمبه‌که‌ له‌ ناو ئۆتۆمبێلێکدا چێنرابووبێت . به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی ئانکه‌ره‌وه‌ زیانیش له‌ دوکان و بازاڕه‌کانی ناوچه‌که‌ و ئۆفیسه‌کان و هه‌روه‌هاش ژماره‌یه‌کی زۆری ئۆتۆمبیل که‌وتون.

ده‌سبه‌جێ هێزه‌کانی پۆلیس چوارده‌وری ناوچه‌که‌یان گرت وه‌ک بارێکی ئاگاهی و پاراستن.

تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ که‌سێک یان لایه‌نێک به‌رپرسێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی ئانکه‌ره‌ ڕانه‌گه‌یاندووه .
سه‌رهه‌ڵداوانی کورد شه‌ڕ بۆ خودموختاری خۆیان ده‌که‌ن له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا و له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا هێرشه‌کانی خۆیان بۆسه‌ر ئامانج و نیشانه‌کانی تورکیا زیاد کردووه‌.

کاربه‌ده‌ستانی تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشکردن ده‌که‌ن به‌ هێزی زه‌مینی دژی سه‌رهه‌ڵداوانی کورد که‌ له‌ باکوری عێراقدان.

XS
SM
MD
LG