Accessibility links

جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا: ڕێبازی ئەوروپا بەرامبەر تورکیا دیموکراسیانە نیە


جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا نوعمان قورتولموش وتی بەرنامەی وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر تورکیا دیموکراسیانە نیە و ناگونجێ لەگەڵ بەهاکانی ئەوروپا و مافی مرۆڤدا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قورتولموش ڕەخنەی لە لێدوانەکانی بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیاش گرت دوای ئەوەی وتبووی ئەنقەرە بەڵگەی تەواوی نەداوە لەسەر پیاوێکی موسڵمان کە لە ئەمەریکا دەژی لە پشت کودەتاکەی مانگی حەوتی ساڵی پێشووی توکیاوە بووبێت. وتی ئەم لێدوانانە جێی قبوڵ نین.

هەروەها وتی جێی قبوڵ نیە ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا هەواڵی زۆر لەسەر تورکیا بڵاودەکەنەوە و ئەوەش دەست تێوەردانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی.

شایەنی باسە ناکۆکیەکی سیاسی لە نێوان تورکیا و ئەڵمانیادا دروست بوو دوای ئەوەی هەندێک لە شارەکانی ئەڵمانیا ڕێگەیان نەدا وەزیرە تورکەکان وتار بدەن لە بەردەم کۆبوونەوەکانی ڕەوەندی تورکی. قورتولموش وتی ئەمەش جێگەی قبوڵ نیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG